دوای نۆ مانگ لە پرۆسەی دادگایى کردن، دادگاى شاری
نیورۆپینی ئەڵمانیا بریاری پێنج ساڵ زیندانی بۆ یەکێک لە پاسەوانەکانی پێشوی (کامپی کۆمەڵکوژ نازییەکان) دەرکرد.
یۆزێف شویتسى تەمەن(101)ساڵ تادوا خولەک رەتی کردەوە کە پاسەوانی پێشووی کامپی
نازییەکان بوبێت وتویەتی وەک کرێکارێکی کشتوکاڵی کاری کردووە نەک پاسەوان، بەڵام لە
دادگاییەکەدا، داواکاری گشتی بەڵگەی پێوستی لەبەردەستدابووە کە تۆمەتبار لەو
کاتەدا لە کامپى سەخسێن هاوزەنى باکورى خۆرهەڵاتى ئەڵمانیا، پاسەوانبووە.
ماوەی
دادگاییکردنەکە نۆ مانگی خایاندووە، ئەوەش بەهۆی بێهێزی و کەمی توانای جەستەیی تۆمەتبارەکە کە نەیتوانییوە زیاتر لە دوو کاتژمێر و نیو
لە رۆژێکدا ئامادەیی دانیشتنەکانی دادگا بێت.
سەرەڕای هەڵکشانى
تەمەنى تاوانبارەکە، بەڵام بەپێی راپۆرتى لیژنەی پزیشکی ئەو وڵاتە تاونبارەکە تەندروستی
بە تەواوی جێگیرە و دەتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە و حوکمەکەی بەسەردا
جێبەجێبکرێت.
کامپی مردنی
نازییەکان، یەکێک بووە لە زیندانییەکان نازی لە ساڵی 1936 دروستکراوە و زیاتر لە (200) هەزار زیندانی تێدابووە، کە نەیارانی سیاسی رژێمی سۆسیالیستی نەتەوەیی
و گرووپە داواکراوەکان وەک جوولەکە و کەمینەکان لە نێو کامپەکەدا زیندانبوون.
بەپێی بەڵگەکان
لە نێو ئەو زیندانەدا دەیان هەزار بەندکراو بەهۆی برسێتی و نەخۆشی و زۆرەملێ و تاقیکردنەوەی
پزیشکی و چارەسەری خراپەوە بونەتە قوربانی و گیانیان لەدەستداوە.
210 جار خوێندراوەتەوە