دادگای فیدراڵیی عێراق رەتیکردەوە فەرمانی وەلائی (بڕیاری کاتی) بۆ ڕاگرتنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەربکات. ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە پێشتر سکاڵایەک لەسەر پرسی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی پەرلەمان تۆمارکرابوو و داوای ڕاگرتنی کرابوو
بەپێی زانیارییەکان، دادگاکە دوای پێداچوونەوە بە داواکارییەکەدا، گەیشتووەتە ئەو دەرەنجامەی کە مەرجە یاساییەکانی دەرکردنی فەرمانی وەلائی بۆ ڕاگرتنی کۆبوونەوەکان لەم قۆناغەدا نەهاتوونەتە دی، بەمەش پەرلەمانی هەرێم دەتوانێت بەردەوام بێت لە کارەکانی تا یەکلاییکردنەوەی تەواوەتیی سکاڵاکە
74 جار خوێندراوەتەوە