سەرۆکى روسیا رایدەگەیەنێت؛ ناکۆک نیم لەگەڵ پرسى ئەندامێتى ئۆکرانیا لە یەکێتى ئەوروپا. دەشڵێت: ئێمە هەڕەشەى بەکارهێنانى چەکى ئەتۆمى لەکەس ناکەین.
لە میانەی بەشداری کردنی لە 25مین کۆڕبەندی ئابوری نێودەوڵەتی سانت پێترێسبورگ ڤلادێمیر پوتن سەرۆکی روسیا، لە بارەی پرسی ئەندامێتی ئۆکراینا لە یەکێتی ئەوووپا، رایگەیاند: "یەکێتی ئەوروپا، وەک ناتۆ، رێکخراوێکی سەربازیی نییە، وەک هەمیشە وتومە هەڵوێستمان لەم بارەیەوە زۆر رون و ئاشکرایە، روسیا دژایەتی ئەمە ناکات.
سەرۆکی رووسیا، باسی لەوەش کرد کە کۆمەڵێک دەنگۆ هەن دەربارەی ئەوەی کە روسیا هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات، بەڵام بە پێى قسەى پوتن، "ئەم بانگەشانە لە زاری سیاسەتمەدارە نابەرپرسەرکان و بەرپرسە باڵاکانیشەوە بیستراوە. ئێمە بێدەنگ نابین و وەڵامیان دەدەینەوە. هەر کاتێکیش وەڵامیان بدەینەوە راستەوخۆ دەڵێن روسیا هەڕەشە دەکات".
پوتن جەختى کردەوە، روسیا هەڕەشەى بەکارهێنانى چەکی ئەتۆمی لە کەس ناکات. بەڵام وەک وتى،" پێویستە هەمووان بزانن کە ئێمە خاوەنی چین و لە پێناو پاراستنی سەروەری وڵاتەکەماندا ئامادەین چی بەکاربهێنین".
481 جار خوێندراوەتەوە