ئەنجومەنی وەزیرانی شانشینی عەرەبی سعودی
رەزامەندی دەربڕیوە بە واژۆکردنی یاداشتێكی لە یەكتێگەیشتن لەگەڵ عێراقدا بۆ بەستنەوەی کارەبای هەردو وڵات بەیەکەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی سعودیە رایگەیاند: شا
سەلمان، شای سعودیە سەرپەرشتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە لە کۆشکی
سەلام لە جدە کردوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەنجومەنی وەزیران
رەزامەندی دەربڕیوە بە واژۆکردنی یاداشتێکی لەیەك تێگەیشتن لەگەڵ عێراقدا بۆ ئەوەی
کارەباکەیان بە سعودیەوە ببەسترێتەوە و یارمەتی باش بونی دۆخی کارەبای ئەو وڵاتە بدەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵدا
یەکێتی ئەوروپا رەزامەندی دەبڕی بە بەستنەوەی کارەبای عێراق و تورکیا بۆ ئەوەی دۆخی کارەبای عێراق بەرەو باشی بڕوات. حكومەتی عێراق بۆ دابینکردنی کارەبای پێویستی بە غازە، بۆ ئەم مەبەستەش غاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات، لە نوێترین لێداواندا وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاندوە، دەیانەوێت پشت بە غازی هەرێم ببەستن بە دابینکردنی کارەبای وڵات و پێویستییان بە هەماهەنگی نێوان حکومەتی ناوەندنی و هەولێرە.
456 جار خوێندراوەتەوە