روسیا بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەی %10 دادەبەزێنێت

KNN : Kurdish News Network
10:13 - 05/05/2022
ئابوری
+
-

دوای سزا نوێکانی ئەوروپا بۆ سەر کەرتی نەوتی روسیا، مۆسکۆ بڕیاریدا بڕی بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکاتەوە.

ڤیکتۆر کاتۆنا، سەرۆکی دەزگای شیکارییەکانی سێکتەری نەوت کە دامەزراوەی (کبلیر)، رایگەیاند بەرهەمهێنانی نەوتی روسیا بە رێژەی %10 دادەبەزێت.

ئاماژە بەوەشکراوە حکومەتەکەی مۆسکۆ دەیەوێت بەو هەنگاوە خۆی بەدوربگرێت لە بونی زیادە لە بەرهەم کە دەبێتە هۆی دابەزینی نرخ.

ئەم بڕیارەش هاوکاتە لەگەڵ سەپاندنی سزای نوێ لەلایەن ئەوروپا بەسەر روسیادا کە سزا نوێکان سێکتەری نەوتی روسیا دەگرنەوە.

243 جار خوێندراوەتەوە