یەختێک لە ئاوەکانى یۆنان بە زیاتر لە
(100) کۆچبەرەوە ژێرئاو کەوت و زۆرینەشیان رزگارکران.
شەوى رابردو لە ئاوەکانى یۆنان لە
نزیک دورگەى ئانتیکیتاریا، یەختێک بە (105) سەرنشینەوە کە لە تورکیاوە بەرەو
ئیتاڵیا بەڕێکەوتوە؛ ژێرئاو کەوت و نزیکەى (90) کەسیان لە خنکان رزگاریان بوو.
ژێرئاوکەوتنى یەختەکەى شەوى رابردوى
یۆنان؛ بوەتە هەواڵى بەشێک لە میدیا جیهانیەکان و باس لەوە دەکرێت کە تائێستا
تەرمى چوار کۆچبەر دۆزراوەتەوە و پرۆسەى گەڕان بەدواى سەرجەم کۆچبەراندا
بەردەوامە.
بەپێى زانیاریەکان، بەشێکى زۆرى
کۆچبەرەکان کوردن و تائێستاش چارەنوسى ژمارەیەک لە کۆچبەرەکانى ناو یەختەکە
دیارنییە.
ئەمە لەکاتێکدایە شەوی سێشەممەی رابوردو
یەختێکی دیکەی کۆچبەران بە (70) سەرنشینەوە لە یەکێک لە دورگەکانی یۆنان ژێرئاو کەوت
و تائێستاش بەتەواوی چارەنوسیان ئاشکرا نەکراوە.
2259 جار خوێندراوەتەوە