له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداریی بۆ سه‌ر گرتوخانه‌یه‌ك
له پارێزگای ئۆیۆ له نێجیریا، (575) به‌ندكراو هه‌ڵاتن.
ئۆلانرێواجو ئانجۆرین، وته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی
گرتووخانه‌كان له پارێزگای ئۆیۆ، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان ئاماژه‌ی به‌وه
كردووه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، دوێنێ شه‌و هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گرتوخانه‌یه‌ك
له ناوچه‌ی ئابۆڵۆنگۆ و به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه (837) به‌ندكراو هه‌ڵاتوون.
ئۆلانرێواجو ئانجۆرین باسی له‌وه‌ش كردووه،
٢٦٢ له سزادراوه‌كان ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه و هێشتا ٥٧٥یان دەستگیرنەکراونەتەوە و
هه‌وڵه‌كانیش بۆ ده‌ستگیركردنه‌وه‌یان به‌رده‌وامه.
ئانجۆرین ئاشكراشی كردووه، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س
له هێرشه‌كه‌دا برینداربوون.
6568 جار خوێندراوەتەوە