کۆمپانیاى فەیسبوک
هۆکارى لەکارکەوتنى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى فەیسبوک و ئینستاگرام تۆرى پەیوەندى
واتسئاپ ئاشکرادەکات.
کۆمپانیاى فەیسبوک لە بەیاننامەیەکدا راگەیاندوە،
ئەنجامدانى گۆڕانکارى هەڵە لە سیستمەکەیاندا هۆکارى راوەستانى فەیسبوک و ئینستاگرام
و واتسئاپ بووە.
ئاشکراشیکردوە،
تیمە ئەندازیارییەکانیان ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە ئەنجامدانى گۆڕانکارى لە ئامێرى ئاراستەکردن ( راوتەر) کە ئەرکەکەى رێکخستنى
سەنتەرى زانیارییەکانە، هۆکارى راوەستانى خزمەتگوزاترییەکانى ئەو سێ تۆڕە بووە.
کۆمپانیاى فەیسبوک
داواى لێبوردنى لە بەکارهێنەرانى کردوە لەبەرامبەر ئەوەى بۆماوەى چەند کاتژمێرێک
نەیانتوانى ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانە بەکاربهێنن کە ژمارەیان سێ ملیار و (500) ملیۆن
بەکارهێنەرە.
ئەوەش دواى ئەوەدێت کەشەوى رابردوو بۆماوەى چەند کاتژمێرێک خزمەتگوزارییەکانى فەیسبوک و وئینستاگرام و واتسئاپ راوەستان.
3191 جار خوێندراوەتەوە