حکومەتى عێراق پارەى گەنمى ئەمساڵى جوتیاران خەرج دەکات

KNN : Kurdish News Network
01:01 - 22/09/2021
ئابوری
+
-

وەزیرى بازرگانى عێراق خەرجکردنى شایستە داراییەکانى جوتیارانى بۆ ساڵى (2021) راگەیاند.

 

عەلا جبورى، وەزیرى بازرگانى عێراق رایگەیاند، وەزارتەکەیان بڕى (100) ملیار دینارى تەرخانکردوە  بۆ شایستە داراییەکانى جوتیاران، لە برى ئەو بڕە گەنمەى لە وەرزى بەبازاڕکردنى ساڵى (2021) لێیان وەرگیراوە.

 

بەپێى وتەى وەزیرى بازرگانى عێراق، پارەکە دەخرێتە سەر ئەژمارى کۆمپانیاى گشتى بازرگانى دانەوێڵە، بۆ ئەوەى لە رێگەى ئەوانەوە بۆ جوتیاران خەرج بکرێت.

837 جار خوێندراوەتەوە