گواردیۆلا ده‌یزانی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ خۆی كه‌سی براوه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان نابێت، بۆیه نه‌یگواسته‌وه
هه‌وراز كاوه
رۆناڵدۆ سه‌ری خۆی له یانه‌ی یوڤی هه‌ڵگرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نەیانده‌هێشت وه‌كو پاڵه‌وانێك ده‌ربكه‌وێت، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌لێگری له هیچ پلانێكی ئه‌و راهێنه‌ردا نه‌بوو، ته‌نانه‌ت یاریی پێشوو یه‌ده‌گی كرد، به‌ڵام یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا هه‌فته‌ی پێشوو بۆ ئه‌وه‌ی كریستیانۆ هه‌ست به نامۆیی نه‌كات، خه‌ڵاتی باشترین یه‌ده‌گی خوله‌كه‌یان پێدا.
ئه‌وه‌ی رۆناڵدۆی ناچاركرد ده‌ست بۆ كۆنه دوژمنه‌كه‌ی درێژ بكات بێ پلانی یوڤی بوو، به‌ڵام گواردیۆلا ده‌یزانی ناتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌بوونی رۆناڵدۆ له تیپه‌كه‌یدا خۆی كه‌سی براوه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی بێت، دواجار دۆسیه‌ی كریستیانۆی سوتاند، چونكه گواردیۆلا لە چەشنی ئەو راهێنەرانەیە کە نایەوێت غەیری خۆی کەسی دیکە پاڵەوان و سه‌ركرده‌ی یانەکەی بێت.
ئه‌وه شێتییه بڵێی سیتی توانای ماددی نه‌بوو میسی بگوازێتەوە، كه ئه‌و یانه‌یه بۆ لیۆ لەڕووی شێوازی یاریکردن و مامەڵە و راهێنانەکانەوە ته‌واو گونجاو بوو، له كاتێكدا ته‌واوی ستافه‌كه‌ی پێپ كه‌ته‌لۆنین و پێشتر له لاماسیا و یانه‌ی بلوگرانا راهێنه‌ری میسی بوون.
ئه‌ی بۆچی گواردیۆلا میسی نه‌ویست؟
ئه‌و راهێنه‌ره پێشتر چه‌ندین هێرشبه‌ری كردۆته قوربانی خواست و ئاواته‌كانی خۆی، یاخود دوای گواستنه‌وه‌یان ته‌واو كوشتونی و ناچاری كردون له تیپه‌كه‌ی هه‌ڵبێن، نموونه‌ی ئیتۆ و ئیبراهیمۆڤیچ، له ناوه‌ند دیكۆ و رۆنالدینهۆ و تۆرێ... تاد.
به‌ڵام كاتێك گواردیۆلا لیۆی له تیپه‌كه‌یدا هه‌بوو میسی ئه‌مری واقع بوو، نه‌یده‌توانی ڕاوی بنێت، بۆیه ناچار وه‌كو هێرشبه‌ری وه‌همی یاریی پێده‌كرد و ته‌واوی خه‌ونه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌دی هێنا و دواتر جێی هێشت.
به‌ڵام له ئۆفه‌ری دووه‌م ئاماده نه‌بوو میسی بباته تیپه‌كه‌ی و خۆی له كێشمه‌كێشمی گه‌وره‌یی میسی دورخسته‌وه، یان نه‌یده‌ویست لیۆ ده‌ستبه‌سه‌ر سیتی دا بگرێت، ئه‌وە بزانن پیپ پیاوێكی مجامه‌له چییه و پیاهەڵدانی درۆی زۆره وه‌ك چۆن به‌رامبه‌ر ئیبرا موجامه‌له‌ی زۆری ده‌كرد، كه‌چی دووباره هه‌مان سیناریۆی به‌رامبه‌ر رۆناڵدۆ ئه‌نجام دایه‌وه و نه‌یهێشت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، له كاتێكدا دۆن به‌س به لێدانی سه‌ر ده‌یتوانی نیوه‌ی هێرشبه‌ره‌كانی و گریلیش گۆڵی بۆ بكات، به‌ڵام رۆناڵدۆ تۆپ ستاره، له كوێ بێت ناوی ئه‌و حكوم ده‌كات، بۆیه پێپ بۆ ئه‌وه‌ی ون نه‌بێت رۆناڵدۆشی نه‌ویست.
698 جار خوێندراوەتەوە