کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن

KNN : Kurdish News Network
10:39 - 11/08/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ سێشەممە و سبەی چوارشەممە بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە (11ی ئابی 2026)، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. خێرایی با مامناوەند دەبێت (لە نێوان 15 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) و ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات دەگرێتەبەر، هەروەها مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 9 کیلۆمەتردا دەبێت. هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە یان لە هەندێک ناوچەدا جێگیر دەبن.

 

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە (12ی ئابی 2026)، کەشناسیی هەرێم پێشبینی کردووە ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور بێت، و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن. مەودای بینین باشتر دەبێت و دەگاتە نێوان 9 بۆ 10 کیلۆمەتر، هەروەها خێرایی باش بۆ 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کەمدەبێتەوە.

 

لەبارەی ئاستی گەرمای ناوچە جیاوازەکانەوە، لە هەردوو ڕۆژەکەدا گەرمیان بە 46 پلەی سیلیزی بە گەرمترین و حاجی ئۆمەرانیش بە 32 پلەی سیلیزی بە فێنکترین ناوچەی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون. پلەی گەرمای پارێزگاکانی تریش بەم شێوەیە دەبن: (هەولێر 42 بۆ 43 پلە، سلێمانی 40 پلە، دهۆک 40 بۆ 41 پلە، هەڵەبجە 43 پلە).

619 جار خوێندراوەتەوە