لە مانگى
رابردودا مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى بە تێکرا لە نێوان (285) بۆ (315) کاتژمێر کاریان
کردووە، نرخى ئەمپێرێک کارەباش بە زیاتر لە (12) هەزار دینار دیاریکراوە.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه،
لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی
بۆ مانگی (حه‌وت) دیاریكرد، كه له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان كاتژمێره‌كانی كاركردن دیاریكراوه.
به‌پێی كۆنووسی
كۆبونه‌وه‌كه كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه
بۆ هاوڵاتیان له مانگی رابردودا له‌نێوان (285) بۆ (315) کاتژمێر بووه، به‌وه‌ش
نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه
له نێوان (12) دوانزه هه‌زار بۆ (13500) سیازده هه‌زار و پێنج سه‌د دیناردا ده‌بێت.
ئەوەش
رونکراوەتەوە، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی
دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز
ده‌بێت.
2759 جار خوێندراوەتەوە