لەماوەی (24) کاتژمێردا لە ناوچەکانی
رۆژهەڵاتی هندستان بەهۆی بەرکەوتنی هەورە بروسکەوە (27) کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەکانی هەواڵی هندستان بڵاویان کردەوە، جەڤید ئەحمەدخان
بەرپرسی کاروباری نائاسایی و کارەساتە سروشتییەکان لە ویلایەتی بینگال
رایگەیاندووە، لەبەر با و بارانێکی زۆر لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئەو ویلایەتە
هەورەبروسکە لە چەندین هاوڵاتی داوە، کەبەشێکی زۆری ئەو هاوڵاتییانە لەناو
زەوییەکانی خۆیان سەرقاڵی چاندنی بەروبومی کشتوکاڵی بوون بەهۆیەوە (27) کەس
گیانیان لەدەستداوە و هەشت کەسیش برینداربوون.
ئەوە لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارێک لە ساڵی (2019)دا دوو هەزار و
(900) کەس بەهۆی بەرکەوتنی هەورە بروسکەوە لە هدنستان گیانیان لەدەستداوە.
359 جار خوێندراوەتەوە