کۆشکى سپى وادەى یەکەم سەردانى جۆبایدنى سەرۆکى ئەمەریکا بۆ دەرەوەى وڵات
ئاشکرا دەکات.
بەپێى راگەیەنراوێکى کۆشکى سپى کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە لە مانگى داهاتودا
جۆبایدن سەردانى هەریەک لە بەریتانیا و بەلجیکا دەکات، ئەوەش یەکەم سەردانى
جۆبایدنە بۆ دەرەوەى ئەمەریکا دواى ئەوەى لە مانگى کانونى دووەمى ئەمساڵ وەک
سەرۆکى ئەمەریکا دەستبەکاربوو.
جین ساکى، سکرتێرى رۆژنامەوانى کۆشکى سپى رایگەیاند، ئامانجى ئەو سەردانە
پابەندبونە بە هاوپەیمانێتیەکانمان و گەشەپێدانى پەیوەندیەکانمان لەگەڵ وڵاتانى
سەر زەریاى ئەتڵەسى و کارکردن بۆ هەماهەنگى زیاتر لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان.
1111 جار خوێندراوەتەوە