ئەپدەیتی ئەم جۆرە ئایفۆنە دەوەستێت

KNN : Kurdish News Network
09:07 - 24/01/2021
زانستی
+
-

كۆمپانیای ئەپڵ بەشێوەیەكی بەردەوام ئەپدەیتی پرۆگرامی ئامێرەكانی دەكات لەڕێی سیستمی (IOS)، ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت كە ئامێرەكە بە تایبەت مۆبایلی ئایفۆن بۆ چەند ساڵێكی زیاتر كاربكات.

 

 
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (MacRumors) كە تایبەت بە هەواڵەكانی تەكنەلۆژیا و بە تایبەت بەرهەمەكانی ئەپڵ و نمونەكانی ئایفۆن ئاشكرای كردووە، سیستمی نوێی ئەپدەیتی نوێی (15IOS) كە لە چەند مانگی داهاتوودا بڵاودەكرێتەوە، ئەو مۆبایلانە ناگرێتەوە كە بە سیستمی (A9) كاردەكەن لەنێوانیاندا جۆرەكانی(iPhone6s) و (iPhone 6s Plus) كە ساڵی 2015 خرانە بازاڕەوە و یەكەمی جیلی مۆبایلی جۆری (iPhone SE) بوو.

 

جگە لەو مۆبایلانە ئەپدەیتەكە بۆ چەند ئامێرێكی دیكەی ئەپڵ بەردەست نابێت، لەوانە (iPad Air 2) كە ساڵی 2014 خرایە بازاڕەوە، هەروەها (iPad mini 4) كە بەرهەمی ساڵی 2015 كۆمپانیاكەیە، لەگەڵ (iPad 5) كە ساڵی 2017 بڵاوكراوەتەوە، هۆكاری وەستاندنی ئەپدەیتی ئەو ئامێرانەش ئەوەیە كە سەرجەمیان بە سیستمەكانی (A8) و (A9) كاردەكەن.

 

پێشتر بڕیاربوو ئەپدەیتی (14IOS) ئەو جۆرە مۆبایل و ئامێرانەی نەگرێتەوە و ئەپڵ لە پاڵپشتكی كردنیان بوەستێت، بەڵام دواتر كۆمپانیاكە بڕیاریدا پرۆگرامەكان بگەیەنێت بەو جۆرە ئامێرانەش.

 

بڕیارە ئەپدەیتی (15IOS) لەمانگی ئەیلولی داهاتوودا بڵاوبێتەوە، بەڵام ڕاگەیاندنەكەی لە كۆنگرەی ساڵانەی (WWDC 2021) دەبێت كە لە سەرەتای مانگی حوزەیراندا دەبەسترێت.

 

ئەپدەیتە نوێكە دەگاتە مۆبایلەكانی (Phone 7,Phone 7 Plus) لەگەڵ ئامێرەكانی وەك (iPad 6, iPad mini 5, iPad mini).

3071 جار خوێندراوەتەوە