ئیسرائیل و ئیمارات رێککەوتنى
ئاشتى واژۆ دەکەن و دۆناڵد ترەمپیش بە مێژوویى ناوى دەبات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا راگەیەندراوێکی هاوبەشى وڵاتەکەى
و ئیسرائیل و ئیماراتى بڵاوکردەوە و تییدا باسلەوەکراوە، ئەمریکا، ئیسرائیل و
ئیمارات سوودمەند دەبن لەم دەستکەوتە مێژووییەی ئەمڕۆ.
تەوەرەکانى رێککەوتنەکان پێکهاتووە لە وەبەرهێنان، گەشتوگوزار،
گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ، پرسی ئەمنی، هێڵەکانی پەیوەندی، تەکنەلۆژیا، وزە،
تەندروستی، کولتوور، ژینگە، کردنەوەی باڵیۆزخانە.
بنيامين
نەتانياهو، سەرۆكوەزيرانى ئيسرائيل رێكەوتنەکەى بە هەنگاوێكى مێژووى وەسفكرد.
بڕیاریشە لە هەفتەكانى داهاتوودا شاندى ئيسرائيل و ئيمارات كۆببنەوە و لە
بوارە جياوازەكاندا رێككەوتنى دووقۆڵى واژۆ دەكەن.
ئيمارات لە روونكردنەوەيەكدا رايگەياند
"بەمەبەستى بنياتنانى پەيوەندى دووقۆڵى لەگەڵ ئيسرائيل، لەسەر دياريكردنى
نەخشەڕێگايەكى هاوبەش رێکكەوتين".
لایخۆشیەوە محەممەد بن زاید شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی لە تویتێکدا لە تویتەری
خۆی رایگەیاندووە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ترەمپ و نەتەنیاهوو،
"رێککەوتوون لەسەر وەستاندنی لکاندنی خاکی فەڵەستین بە ئیسرائیلەوە".
محەمەد بن زاید دەڵێت،
لەگەڵ ئیسرائیل رێککەوتوون لەسەر نەخشەڕێگەیەک بۆ هەماهەنگیی هاوبەش و
بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان.
945 جار خوێندراوەتەوە