ساڵانه له سێ وه‌رزدا
هاووڵاتییان جلوبه‌رگی كوردی ده‌دروون، له جه‌ژنی نه‌ورۆز، له جه‌ژنی ره‌مه‌زان
و له جه‌ژنی قورباندا، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، هاووڵاتییان جه‌ژنی نه‌ورۆزیان
له ماڵه‌وه كرده‌وه هه‌ر بۆیه‌ش به‌رگدرووه‌كان وه‌رزی نه‌ورۆز بێكاربوون و هه‌ر
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، له جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن سه‌دا ٧٠ی
بازاڕه‌كه‌یان دابه‌زیووه.
به‌رگدروویه‌ك ئاماژه
به‌وه ده‌كات كه مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌یه و هه‌ربۆیه‌ش خه‌ڵك ئاسووده
نیيه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خراپی دۆخی خه‌ڵك هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ سستبوونی بازاڕ.
به‌رگدروو ئیبراهیم
ئیسماعیل، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی وتوە: ''جیاوازی ئەم جەژنە له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو
زۆرە، بەتایبەت لە رووی ئه‌وه‌ی كه پێش مانگی رەمەزان تووشی ئەم ڤایرۆسی كۆرۆنایه
بووین، کە ئه‌مه خوای گەورە تاقیکردینەوە، ئێستاش خەڵک ئاسووده نيیە و لەبەر
ئەوەی دۆخی دارایی خەڵک خراپە، سەیری ھەر چینێکی کۆمەڵگا دەکەین، ئاسووده نین.
له‌باره‌ی وه‌رزه‌كانی
درووینی جلوبه‌رگی كوردی، ئەو بەرگدرووە دەڵێت ''ئێمە سێ وەرزمان ھەیە، وەرزی
نەورۆز، وەرزی جەژنی رەمەزان و وەرزی جەژنی قوربان، مانگی نەورۆز تێپەڕی و قه‌ده‌عه‌ی
هاتوچۆ راگه‌یاندرابوو، ئه‌گه‌رنا لەو مانگدا گەنجەکان زۆرتر و خۆیان ئامادە دەکەن
بۆ گەشت و سەیران و جلی كوردی ده‌دروون، بەڵام له جه‌ژنی رەمەزان و قورباندا
ھەموو چین و توێژێک سه‌ردانمان ده‌كه‌ن.
به وته‌ی ئه‌و به‌رگدرووه،
نرخی جلوبه‌رگی كوردی سەدا پەنجا زیاتر دابه‌زیووه و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ بوونی
ڤایرۆسی كۆرۆنا و خراپی دۆخی دارایی هاووڵاتییان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
به‌رگدروویه‌كی دیكه
ئاماژه به‌وه ده‌كات ئێستا وه‌رزی درووینی جلوبه‌رگی كوردییه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی
ماوه‌ی دوو مانگ هاووڵاتییان له ماڵه‌وه‌بوون ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر
دۆخی ئابووری هاووڵاتییان و به‌م هۆیه‌وه‌ش بازاڕ سست بووه.
دیار گەڵاڵی بە ئاژانسی
ئانادۆڵوی وتوە: ''ئێستا وەرزی درووینی جلوبه‌رگی كوردییه و كه‌چی خەڵکێکی زۆر
جلوبەرگ نادرووێت، چونكه لە رووی ئابووری دیدی نادیارە ھەم لە عێراق و ھەم لە
ھەرێمی کوردستانیش بۆیه‌ش رێژەی موشتەرییەکانمان سەدا ٧٠ تا سەدا ٨٠ دابەزیووە،
وەک دەبینین کە بێکار دانیشتووین''.
له‌كاتی په‌لاماردانی داعش بۆ هه‌رێمی كوردستان، بازاڕی جلوبه‌رگی كوردی له ئێستا
باشتر بوو، ئه‌مه گوته‌ی بهرگدروویێكه كه به‌دیار درووینی جلوبه‌رگێكی كوردی
دانیشتووه و نیگه‌رانه له دۆخی بازاڕ.
به‌رگدروو، ھەردی حوسێن دەڵێت" جاران لە دە رۆژی سه‌ره‌تای رەمەزان ئیتر
نەماندەتوانی قوماش له ھیچ کەسێک وەرگرین و بەشەویش کارمان دەکرد، بەڵام ئێستا
وەک دەبینن بە درێژایی ئەم مانگە تەنیا دوو شەو ھاتینەوە بۆ دوکانەکەمان و ته‌واو
بێكاربووین''.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌هۆی رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا،
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێر قه‌ده‌غه‌ی
هاتوچۆی راگه‌یاندووه و بڕیاره‌كه‌ش له یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان جێبه‌جێ
ده‌كرێت.
632 جار خوێندراوەتەوە