كۆی گشتیی حاڵه‌ته
تۆماركراوه‌كان له ئیسرائیل گه‌یشته دوو هه‌زار و ٦٦٦ حاڵه‌ت.
دوای تۆمارکردنی ١٧١ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون، كۆی
گشتیی ژماری تووشبووان له ئیسرائیل بۆ دوو هه‌زار و ٦٦٦ حاڵه‌ت به‌رزبوویه‌وه،
له‌و ژماره‌یه‌ش ٣٩ کەسیان دۆخیان ناجێگیره و ٦٨ كه‌سیشیان چاكبوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، سێ
كه‌سی دیكه‌ی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بەم جۆرەش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئیسرائیل به‌هۆی
تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ هه‌شت كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
1035 جار خوێندراوەتەوە