دواى هه‌ریه‌ك له لوبنان و ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ دوو حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له وڵاتى ئیمارات تۆمار كران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئیمارات له ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوو حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان تۆمار كراوون.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، كه ئه‌و دوو حاڵه‌ته به هۆی تێكه‌ڵاوبوونیان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی چینی تووشبوون.
پێشتر له وڵاتى ئیمارات یه‌كه‌م حاڵه‌تى توشبون به كۆرۆنا تۆماركرا كه هاوڵاتیه‌كى چینى بوو، وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، كه ئه‌و دوو كه‌سه به‌هۆى ئه‌وه‌وه توشبون.
ئه‌وه له كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ له لوبنان و ئیسرائیلیش، حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆ ماركران.
887 جار خوێندراوەتەوە