پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لەسەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە بڕینی
زیادەڕۆییەکانی سەر کارەبا دەکەن و بڕینی کارەبای زیادەڕۆش لە خەڵکانی دەست ڕۆشتوەوە دەستپێدەکەن.
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژانامەوانیدا ڕایگەیاند،
لە 2ی شوبات دەستدەکەن بە بڕینی زیادەڕۆییەکانی سەر کارەبا، بۆ ئەو مەبەستەش
قسەیان لەگەڵ هەموو قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکان کردووە و لەو ڕێوشوێنانەی
دەیگرنە بەر چاوپۆشی لەکەس ناکەن.
باسی لەوەشکرد، ئێستا %20ی کارەبای هەولێر دەدزرێت، بڕینی کارەبای زیادەڕۆ هەموو شوێنێک
دەگرێتەوە و لەسەرەتاشدا لە خەڵکانی دەستڕۆشتووەوە دەستپێدەکەن.
سەبارەت بە مۆلیدە ئەهلییەکانیش وتی، 1 ی ئایار دوا وادەیە بۆ ئەوەی
خاوەن مۆلیدەکان مۆلیدەی بێدەنگ دابنێن.
لەبارەی كێشەی كەمبوونەوەی رێژەی غازی ماڵان لە ھەولێر فرسەت سۆفی
رایگەیاند: "ھیچ شتێك بەناوی قەیرانی غاز لە ھەولێر نییە، بەڵكو كێشەیەك ھەیە
لە گواستنەوەی غاز لەنێوان دوو كۆمپانیا، بۆ ئەمەش جەخت لەو كۆمپانیایانە
دەكەینەوە كە كێشەكەیان چارەسەر بكەن.
1209 جار خوێندراوەتەوە