فیلمی جۆکەر پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی 11 خەڵات

KNN : Kurdish News Network
09:02 - 14/01/2020
هەمەڕەنگ
+
-

فليمى  ''Joker'' پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنى ١١ خەڵاتى ئەمساڵ لە رێورەسمى دابەشكردنى ٩٢هەمين خەڵاتەكانى ئۆسكار.

 
نۆ لەو فليمانەى كە بۆ وەرگرتنى خەڵاتى باشترين فليم پاڵێوراون بريتين لە:

"1917"، "Ford v Ferrari"،  "The Irishman"، "JojoRabbit", "Joker'', "Little Women", "Marriage Story", "Once Upon a Time... in Hollywood" و فليمى "Parasite" 

فليمى جۆكەر، پالێوراوە بۆ وەرگتنى شەش خەڵات كە لە نێوياندا خەڵاتى باشترين ئەكتەرى پياو، باشترين دەرهێنەر، باشترين سيناريۆ هەيە و بەزۆرترين پاڵێوراو ئەژماردەكرێت.

ئەو رێورەسمەى كە مانگى شوبات لە لۆس ئەنجڵس بەڕێوەدەچێت پێنج لە باشترين پاڵێوراوانى لقەكان بريتين لە:

- پاڵێوڕاوانى خەڵاتى باشترين ئەكتەرى پياو:

خواكين فينێكس لە فليمى "Joker"
ئەنتۆنيۆ باندێراس لە فليمى "Pain and Glory"
ليۆناردۆ ديكابريۆ لە فليمى "Once Upon a Time... in Hollywood"
ئادەم درايڤەر لە فليمى "Marriage Story"
جۆناسان برايس لە فليمى "The Two Popes"

- پاڵێوڕاوانى خەڵاتى باشترين ئەكتەرى ژن: 

سێنسيا ئێريڤيۆ لە فليمى "Harriet"
ساورێس رۆنان لە فليمى "Little Women"
سكارلێت جۆهانسن لە فليمى "Marriage Story"
چارليز سيرۆن لە فليمى "Bombshell"
رێنى ويلزيگەر لە فليمى "Judy"

- پاڵێوڕاوانى خەڵاتى باشترين  ئەكتەرى ياريدەدەرى پياو:

ئالپاچينۆ لە فليمى "The Irishman"
تۆم هانكز لە فليمى "A Beautiful Day in the Neighborhood"
جۆ پێسى لە فليمى "The Irishman"
براد پيت لە فليمى "Once Upon a Time... in Hollywood"
ئەنتۆنى هۆپكينز لە فليمى "The Two Popes"

- پاڵێوڕاوانى خەڵاتى باشترين ئەكتەرى ياريدەدەرى ژن:

لاورا دێرن لە فليمى "Marriage Story"
سكارلێت جۆهانسن لە فليمى "Jojo Rabbit"
 فلۆرانس باغ لە فليمى "Little Women"
مارگۆت رۆبى لە فليمى "Bombshell"
كاتى بێتس لە فليمى "Richard Jewell"

- پاڵێوڕاوانى خەڵاتى باشترين دەرهێنەر:

بۆنگ ژوون-هۆ لە فليمى "Parasite"
تۆدد فليپس لە فليمى "Joker"
سام مەندێس لە فليمى "1917"
مارتن سكورسيزى لە فليمى  "The Irishman"
كوينتن تارانتينۆ لە فليمى "Once Upon a Time... in Hollywood"

- پاڵێوڕاوانى خەڵاتى باشترين فليم بە زمانى بيانى:

"Corpus Christi"  پۆلەندا
"Honeyland" باكوورى مەكدۆنيا
"Les Miserables" فەڕەنسا
Pain and Glory" ئيسپانيا
"Parasite" كۆرياى باكور

1348 جار خوێندراوەتەوە