ئەمشەو یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە نێوان هەردو یانەی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید، لە وڵاتی سعودیە و لە شاری جدە به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یاریه‌كه له لە یاریگای مەلیك عەبدوڵا جەوهەرە كاتژمێر 21:00 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یاریگاكه 65 هەزار هاندەر لە خۆ دەگرێت و سه‌رجه‌م بلیته‌كانى یارییه‌كه فرۆشراون.
هه‌ردویانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى باش خۆیان بۆ یارییه‌كه ئاماده‌كردووه، زینه‌دین زیدانى ڕاهێنه‌رى یانه‌ى ڕیاڵمه‌درید، نۆیاریی كۆتایی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئەنجامداوە و لە هیچ یارییەكیشدا سكشتی نەهێناوە و سەرجەمیانی بردۆتەوە.
به‌ڵام، سیمیۆنی ماوەیەكی زۆرە هیچ نازناوێكی بۆ یانەكەی بەدەست نەهێناوە و لە هەوڵی ئەوەدایە بە بەدەستهێنانی جامی سوپەری ئیسپانیا هاندەرانی یانەكە لەگەڵ خۆی ئاشت بكاتەوە.
985 جار خوێندراوەتەوە