بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری یادی یەکگرتویی ئەڵمانیا دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، وەفدێکی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارییان کرد لەو ڕێوڕەسمە فەرمییەی، کە لەلایەن کونسوڵگەریی گشتیی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا لە شاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی یەکگرتنی ئەڵمانیاوە ڕێکخرابوو.
هەریەک لە دلێر عەبدولخالق و ڕوڤان سەروەت ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی لەلایەن د. دانیێل کرێبەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و د. کریستیان ئۆلفکە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا، لەو میانەیەدا لە ڕێگەی باڵیۆز و کۆنسوڵی گشتی پیرۆزباییان لە گەلی ئەڵمانیای دۆست کرد بەبۆنەی ڕۆژی نەتەوەییەوە.
بەشداریکردنی وەفدەکەی گۆڕان لە چوارچێوەی گرنگیدانی بزووتنەوەکەیە بە بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و دروستکردنی پردی پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ نوێنەرایەتییە نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان. وڵاتی ئەڵمانیا یەکێکە لە هاوبەشە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە پشتیوانیکردنی ئارامی، گەشەپێدانی ئابووری، و هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە.
58 جار خوێندراوەتەوە