له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى حكومه‌تى عێراق له باره‌ى ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كانه‌وه، وه‌زرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌ڵێت، عادل عه‌بدولمه‌هدى كاربه‌ڕێكه‌ره و له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ركرده‌كانى ئێراندایه.
مایك پۆمپیۆ وه‌زرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، گه‌لى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هێزه‌كانمان له‌و وڵاته بمێننه‌وه، وتیشى، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانێكى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌و كاربه‌ڕێكه‌ره و له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ركرده‌كانى ئێراندایه.
وه‌زرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه، ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ دوو دڵ نابێت له هه‌ركارێك بۆ پاراستنى ئه‌مریكیه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانى.
ڕونیشیكرده‌وه كه، ئه‌مریكا بڕیارى گونجاوده‌نێت و له چوارچێوه‌ى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و یاساكانى ئه‌مریكا كارده‌كه‌ن.
37599 جار خوێندراوەتەوە