برایەکی پەیامنێرەکەی دیجیتاڵ میدیایKNN: ئامانج بۆکارێک لەسەر داگیرکاری تورکیا چووە دەستگیرکراوە

KNN : Kurdish News Network
08:54 - 13/11/2019
کوردستان


برایەکی ئامانج ئەحمەد، پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای KNN دەڵێت، براکەیان بۆکارێک لەسەر داگیرکاری تورکیا لەسەر خاکی هەرێم ڕۆشتووەتە ناوچەی برادۆست و لەوێ دەستگیرکراوە.


ئاسۆس ئەحمەد، برایەکی ئامانج ئەحمەد بە دیجتاڵ میدیای KNN ڕاگەیاند " ڕۆژنامه‌نووس ( ئامانج احمد ) كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 12/11/2019 له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی كارێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌ ناوچه‌ی برادۆست له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ قه‌زای سۆران به‌ به‌هانه‌ و بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ستگیر كراوه‌".

وتیشی " ( ئامانج احمد ) فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ نوسینگه‌ی سۆرانی په‌رله‌مانی كوردستان ، كار و پیشه‌ی تایبه‌تی‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌ له‌ دیجیتاڵی میدیای سایتی سبه‌ی و KNN ، هه‌موو لایه‌كیشمان ده‌زانین له‌م هه‌رێمه‌ ته‌نگه‌به‌ره‌ی بۆ كاری ڕۆژنامه‌نووسی و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌میشه‌ ده‌سه‌ڵاتدارن له‌ به‌هانه‌دان بۆ ده‌سته‌مۆ و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌وانه‌ی كاری ڕۆژنامه‌نووسی".

 برای ڕۆژنامەنووسەکە دەڵێت " ئامانج هیچ كارێكی نایاسایی نه‌كردووه‌ و ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت ئه‌و ویستویه‌تی بۆ بابه‌تێكی ڕۆژنامه‌نووسی له‌سه‌ر داگیركاری ده‌وڵه‌تی  داگیركه‌ری توركیا سه‌ردانی ناوچه‌ی برادۆست بكات، دیاره‌ ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی ئه‌و ناوچه‌یه‌ قبوڵكراونیه‌ بۆیه‌ ده‌ستبه‌سه‌ری ئه‌كه‌ن به‌بێ بوونی هیچ لادانیك له‌ پیشه‌كه‌ی".

دوێنێ ئامانج ئەحمەد، پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای KNN لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە لە ناوچەی برادۆست دەستگیرکرا و دیجیتاڵ میدیای KNN سەلامەتی گیانی ئامنج دەخاتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە.

936 جار خوێندراوەتەوە