روانگەی سوری
رایگەیاند، چەکدارە توندڕەوەکانی نزیک لە تورکیا، نۆ هاوڵاتی مەدەنیان لە گرێ سپی گوللەباران
کردووە.
روانگەی سوری بۆ
مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئەمڕۆ، دوای کۆنترۆڵکردنی رێگەیەکی گرێ سپی لەلایەن
چەکدارە توندڕەوەکانی نزیک لە تورکیاوە نۆ هاوڵاتی مەدەنییان
گوللەباران کردووە.
وەکو لە ڤیدیۆکەدا
دەردەکەوێت، دوای دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتییانە بەشێوەیەکی دڕندانە گوللەباران
دەکرێن.
دواتر ئەو رێگەیە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کۆنترۆڵکراوەتەوە و چەکدارەکان هەڵهاتوون.
دوێنێش، هەڤرین خەلەف،
ئەمینداری گشتی حزبی سوریای ئایندە، لەکاتێکدا بە ڕێگای گشتی نێودەوڵەتی بەرەو قامیشلۆ
دەچوو، کەوتە بۆسەی چەکدارە توندڕەوەکانی نزیک لە تورکیا و شەهیدکرا.
ماوەی چوار ڕۆژە هێرشی ئاسمانی و زەمینی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و هێزە کوردییەکانی رۆژئاوا بەرگرییەکەی سەخت دەکەن و نزیکەی 200 هەزار کەس بوهۆی تۆپبارانەکانەوە ئاوارەبوون.
23060 جار خوێندراوەتەوە