عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: گرێبه‌ستێك كراوه به‌هاكه‌ی ده ملیار دۆلاره
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: نه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ده‌سه‌ڵاتی گرێبه‌ستێكی وای نییه
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌و مه‌ترسیدار ئاشكرا ده‌كات‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: گرێبه‌ستێك كراوه به‌هاكه‌ی ده ملیار دۆلاره، له كاتێكدا نه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێك، به‌ڵكو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش، ده‌سه‌ڵاتی گرێبه‌ستێكی وای نییه..
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، نوسراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی ئاشكرا كردوه كه حه‌وت رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ركراوه و ئیمزای به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی پێوه‌یه و داوا له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات، بۆ رێگه‌دان به كۆمپانیایه‌ك به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ كه به‌هاكه‌ی 10 ملیار دۆلاره‌و قازانجی قۆرخكارییش زیاتر له دوو ملیار دۆلاره، جگه له‌وه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگه، رێگا به هیچ كۆمپانیایه‌ك نادرێت هاورده و هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتی خاو بكات.
راشیگه‌یاندوه: نوسراوه‌كه به واژۆی به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی كراوه، به‌ڵام تۆڕێكی ئێجگار گه‌وره‌ی له پشته‌و ده‌شڵێت: تێپه‌ڕبونی ئه‌م نوسراوه، گه‌وره‌ترین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیه و بێ ده‌سه‌ڵاتكردنی حكومه‌ته..
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه به‌پێی نوسراوه‌كه: ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیاش ته‌نیا ره‌سید بفرۆشێت، ئێستا ته‌نی (18) دۆلار ده‌كات، به‌وه‌ش ته‌نیا به‌م كاغه‌زه، 738ملیۆن دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت..
2993 جار خوێندراوەتەوە