وەزارەتی نەوتی
عێراق پلانێکی نوێی هەیە بۆ کڕینی کەشتیی نەوتهەڵگر و فراوانکردنی تواناکانی
کۆمپانیای نیشتمانیی وڵاتەکە لە بواری گواستنەوەی نەوتدا، بۆ ئەو مەبەستەش کار بۆ
دابینکردنی بودجەی پێویست دەکات.
باسم محەممەد
خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند؛ بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت هەوڵ دەدەن
تەرخانکراوی دارایی پێویست بۆ کڕینی کەشتیی نەوتهەڵگر بۆ بەرژەوەندیی
"کۆمپانیای کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق" دابین بکەن. ئەمەش یارمەتیدەر
دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمپانیاکە و بەهێزکردنی تواناکانی لە گواستنەوەی نەوتی
خاودا.
وەزیری نەوت
جەختی لەوەش کردەوە کە خاوەندارێتیکردنی کەشتیی نەوتهەڵگری نوێ، پاڵپشتییەکی
گەورەی پرۆسەکانی هەناردەکردن دەکات و دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی قازانجی ئابووری و
زیادکردنی داهاتە داراییەکانی دەوڵەت.
148 جار خوێندراوەتەوە