نوێترین خزمه‌تگوزاری بۆ زانینی كه‌شوهه‌وا - زانیاری

KNN : Kurdish News Network
04:36 - 25/07/2019
هەمەڕەنگ

به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ زۆرانه‌ی له‌كه‌شوهه‌وای زه‌ویدا دروستبووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی هاتونه‌ته‌دی له‌بواره‌كانی پێشبینی و خوێندنه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و رێژه‌ی شێ و خێرایی با... هتد، هاوڵاتیان زۆرجار به‌دوای باشترین خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن بۆ زانینی كه‌شوهه‌وای سات به‌ساتی هه‌مو ناوچه‌یه‌كی جیهان.

ئه‌وه‌ی لێره‌دا خراوه‌ته‌ڕوو، یه‌كێكه‌ له‌ پێشكه‌وتوترین و خێراترین پێگه‌كانی پێوه‌ركردنی پله‌كانی گه‌رما و رێژه‌ی باران و خێرایی با و ئاڕاسته‌كه‌ی و چه‌ندین زانیاری گرنگ.

به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن له‌ مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانیانه‌وه‌ نه‌خشه‌ی ئه‌و شار و ناوچانه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت زانیاری كه‌شوهه‌وای له‌باره‌وه‌ بزانن.

 

له‌ رێگه‌ی ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه‌ ده‌توانن سودمه‌ند بن له‌م خزمه‌تگوزارییه‌

 

1720 جار خوێندراوەتەوە