ئیڤانکا، کچی دۆناڵد تره‌مپی سەرۆکی ئەمریکا، بەهۆی پیرۆزباییە هەڵەکەیەوە لە سەرۆک وەزیرانی نوێی بەڕیتانیا ڕەخنەی توندی لێدەگیرێت.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بۆریس جۆنسن، له مه‌راسیمێكدا وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستنیشانكرا، له‌بری تێریزا مه‌ی، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌ستی لهكاركێشابویهوه، به‌و بۆنه‌یه‌وه ئیڤانکا، لە ئه‌ژماری تویته‌ره‌كه‌ی خۆی، کە ١.٦ مللیۆن فۆلۆوەری هەیە، پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن کرد، بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆک وەزیرانی نوێی بەڕیتانیا.

لە پیرۆزباییەکەیدا ئیڤانكا، نوسیویەتی: "پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن دەکەم بە بۆنەی بوونی بە سەرۆک وەزیرانی (یونایتد کینگستۆن)". لە کاتێکدا بەریتانیا بە شانشینی یەکگرتوو ناودەبرێت و دەبوو بنوسێت بوونی بە سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو United Kingdom.
ئەم هەڵهیهی ئیڤانكا ئاسان تێنه‌په‌ڕیوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هەرایەکی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی به‌ریتانیا ره‌خنه‌ی توندیان ئاڕاسته‌كردووه.
به‌ڵام دواتر تویته كۆنه‌كه‌ی كوژانده‌وه و دوباره‌ی به‌شێوه‌یه‌كی راست دایبه‌زانده‌وه.


11950 جار خوێندراوەتەوە