حەسەن رۆحانی: بارودۆخی ئێستای ئێران بەراورد بە ساڵی رابردوو باشترە
سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەێنێت، كاریگەریەكانی واشنتۆن لەسەر تاران لەوشكبوندایە و دەشڵێت: بارودۆخی ئێستای ئێران بەراورد بە ساڵی رابردوو باشترە.
ئاژانسی ڕیا نۆڤەستی لەزاری حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: كاریگەریە كانی واشنتۆن لەسەر تاران لە وشكبوندایە و بەرەو نەماندەچێت.
وتیشی، لە ئێستادا بارودۆخی وڵاتەكەی ئارامە و بەراورد بە ساڵی رابردوو بارودۆخی ئێران باشترە و چاوەڕێش دەكرێت بارودۆخەكە بەرەوەباشتر بچێت.
ئەو وتانەی ڕۆحانی دوای ئەوەدێت ئەمریكا سزای ئابوری بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندوە و چەندین جاریش بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاندوە كە بارودۆخی وڵاتەكەیان وەك شەڕی عێراق ئێران وایە و لە دۆخێكی خراپدایە، لە ئێستاشدا بەرپرسانی هەردولا جەخت لەسەر گفتوگۆ و دانوستان دەكەنەوە بۆ چارسەركردنی كێشەكانیان.
670 جار خوێندراوەتەوە