پۆلیسی دوكان: لەهەفتەیەكدا 7 كەس لەسەر رێگای دوكان خەلەكان لەدەستداوە
رووداوەكەی ئێوارەی رۆژی هەینی سەرڕێگای دوكان خەلەكان گیان لەدەستدانی 4 كەسی لێكەوتەوە، بەوەش لەماوەی هەفتەیەكدا دانیشتوانی قەزای رانیە بوون بەپرسەگێری 10 قوربانی رووداوی هاتوچۆ. بەپێی ئامارێكی پۆلیسی هاتوچۆی دوكان لەماوەی هەفتەیەكدا بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە لەسەررێگای دوكان- خەلەكان7 كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمانە قوربانییەكانی رووداوی هاتووچۆكەی باداواننو هەرسێكیان براژنی یەكترن وبەجارێك ماڵئاوایان لەئازیزانیان كرد.
ئێرە شوێنی ڕووداوی هاتووچۆكەی ئێوارەی رۆژی هەیینیە.
بارهەڵگرێك لەرانیەوە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی لەخەلەكانیشەوە تیۆتا لەندگرزەرێك دەگەرێتەوە رانیەو لێرە پێكدادان ڕوودەدات و بەوهۆیەوە چوارسەرنشینی لەندكروزەرەكە گیان لەدەستدەدەن وپێنجیان برینداردەبن.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دووان دەڵێت هۆكاری رووداوەكە خراپی ڕێگاكە بووە هەر بەپێی ئامارێك لەماوەی هەفتەیەكدا هەر لەسەر ئەم ڕێگایە رانیە- دووكان 7 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و پانزەی تریش برینداربوونە .
تیرۆری سپی بەردەوامە لەسوتانی جەرگی دایكان وگریان وناڵەی دڵیان لە هۆڵی پرسە بەرد دەگات بەئاو كەس وكاری قوربانیەكان دەڵێن " چۆن ئەوان ماڵ ویران بوون باچیتر لەپێناو خراپی ڕێگاكان ماڵی كەسی تر وێران نەبێت.
هۆكاری دووەمی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیان لەدەڤەری راپەرین رووداوەكانی هاتووچۆیە لەدوای جەڵتەی دڵەوە دێت . رووداوەكەی گوندی باداوان لەكاتێدایە رۆژی هەینی پێشتر لەناحیەی بنگردی سەربەقازای دووكان بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە 7 هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و شەشی تریش برینداربوون .خراپی ڕێگاكان وزۆری قوربانیەكاننیگەرانی وكاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە لەگردبوونەویەكدا هۆشداری دەدرێتە لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای سلێمانی.
ڕێگای نێوان رانیە دوكان ڕێگایەكی پەنجا كیلۆمەتری بەهۆی یەكسایدی وچاڵ وچۆڵی وزۆری رووداوەكانی هاتووچۆ تیایدا بەڕێگا مەرگ ناسراوە لەساڵی 2012 پرۆژەی بەدووسایدكردنی بە دوو بەش چووە بواری جێبەجێكردنەوە و دواتر بۆماوەی چوارساڵ تەواوی پرۆژەكە كاركردن تیایدا وەستا ...تەنها بۆ بەشی چوارقونە هیزۆپ بڕی 52 ملیار دینار تەرخان كراوە هاوڵاتیان شۆفێران داوادەكەن بەزووی پرۆژەكە تەواو بكرێت
28960 جار خوێندراوەتەوە