هێنری دەگەڕێتەوە بۆ دەستەی راهێنەرانی بەلجیكا

07:04 - 30/03/2019
وەرزش

تێری هێنری ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی فەرەنسا دەگەڕێتەوە بۆ كارەكە كۆنەكەی‌و دەبێتە یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا.

 

 رۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، تێری هێنری لەگەڵ یەكێتیی تۆپی پێی بەلجیكا رێكەوتنی كردووە بۆ ئەوەی جارێكیتر بگەڕێتەوە بۆ دەستەی هونەری هەڵبژاردەی بەلجیكا‌و جارێكیتر لەگەڵ رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەر كار بكات.

 

بەپێی هەواڵەكەی دەیلی میرەر، هێنری بەم نزیكانە دەگەڕێتەوە بۆ بەلجیكا‌و گرێبەستێكی نوێ لەگەڵ یەكێتیی تۆپی پێی ئەو وڵات دەكات، لەهەمان كاتدا بەشێك دەبێت لە پرۆژەكانی تیپەكە بۆ گەیاندنی ئەو هەڵبژاردەیە بە دوا یارییەكانی یۆرۆی 2020.

 

تێری هێنری لە مۆندیالی 2018ی روسیادا وەك یاریدەدەری راهێنەری رۆبێرتۆ مارتینێز لەهەڵبژاردەی بەلجیكا كاری دەكرد، دواتر لە شوێنی لیۆناردیم گاردیمی دوورخراوە بووە راهێنەری یانەی مۆناكۆ، بەڵام دوای 140 رۆژ كاركردن لەو یانەیە دوورخرایەوە ئەویش بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە.


129 جار خوێندراوەتەوە