كۆنگرەی وارشۆ بۆ تاوتوێكردنی هەژموونی ئێران بەڕێوەدەچێت

KNN : Kurdish News Network
09:47 - 12/01/2019
جیهان
+
-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانی 13و 14ی ئەم مانگە كۆنگرەی وارشۆ بۆ تاوتوێكردنی هەژموونی ئێران لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت.

 لەبەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا هاتوە، كۆنگرەكەی وارشۆ لەژێرناوی بەرەوپێشچوونی ئاسایش و ئاشتەوایی لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستە و ئامانج لێی ڕوبەڕوبونەوەی هەژموون و مامەڵەو دەستوەردانەكانی ئێرانە لەناوچەكەو وڵاتانی كەنداو.

كۆنگرەكەی وارشۆ چەندین تەوەری وەك پرسی تیرۆرو توندڕەویی و برەودان بەموشەك و ئاسایش و ئارامیی و بازرگانیكردنی لەدەریاكان لەخۆدەگرێت.

لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا باس لەوەكراوە، ئەمریكا بەرژەوەندیەكی زۆرو گەورەی لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەیە كە دەبێت زیاتر سەلامەتی پاراستنیان بكات بەتایبەت ئەو وڵاتانەی كە ئێستا جۆرێك لەناسەقامگیرییان تێدایە.

347 جار خوێندراوەتەوە