زۆربەمان لەگەڵ سوڵحی عەشایەری و ئازادبونی تاوانکاران نین ! ئایا شەرع و یاسا چی دەڵێن لەو بارەیەوە ؟
سوڵحی عەشایەری بریتییە لە ڕێککەوتن و ئاشتەوایی لەنێوان سکاڵاکار وتۆمەتبار و کەس و کاریان بەنێوەندگیری کەسانی تر لەپیاوماقوڵان و بەرپرسان و کەسانی دەم سپی و ئایینی و کۆمەڵایەتی حساب بۆکراو جا بەرامبەر پارە و سوودی ماددی و خوێنبایی یە یان بەپیاوەتی و مرۆڤایەتی و نەشکاندنی قسەی ئەو کەسانەی بە صوڵحەکە هەستاون .
ور سوڵح و ئاشتەوایی جا ناوی بنێین سوڵحی عەشایەری یان کۆمەڵایەتی و خزمایەتی جێیەکی گەورەی گرتوە لە چارەسەری لێشە کۆمەڵایەتیەکان ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپەش ئاشکرایە لە زۆربەی دەقەکانی قورئانی پیرۆزدا هاتوە و خوای گەورەش لە بارەی کەسانی بەتەنگەوە چو بە کێشەکانی خەڵک و ئەوانەی سوڵح دەکەن لە سورەتی النساء دا دەفەرموێت : لَّا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِّن نَّجْوَاهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا
[إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ] تەنها مەگەر كەسانێ كە فەرمان بكەن بە سەدەقەو بەخێر كردن بۆ ئەوەی نەبێ بە ڕیا [أَوْ مَعْرُوفٍ] یان فەرمان بكەن بەچاكە [أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ] یاخود چاكسازی و سوڵح بكەن لە نێوان خەڵكی [وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا (114)] وە هەر كەسێك ئەم شتانە بكات و نیەت و مەبەستی ڕەزامەندی خوای گەورە بێت ئەوە ئێمە ئەجرو پاداشتێكی زۆر گەورەی ئەدەینەوە.
وە لەڕووی یاساییەوە بێگومان بەڵێ یاسا پێی وەردەگرێت لەبەر ئەوەی ئامانجی سەرەکی یاسا ڕێکخستنی کۆمەڵگا و چارەسەری کێشەکانە بۆیە لەکاتی صوڵح کردنیشدا ئەو ئامانجەی یاسا بەدیدێت و کێشەکە کۆتایی پێ دێت بۆیە لە قانون اصول محاکمات جزائی دا لە ماددەکانی ( 194 تا 198 ) باسکراوە تایبەت بەو داوایانەی هێشتا تەواو نەبوون و لە قۆناغی لێکۆڵینەوە یان دادگایی دان ، یاخود لە دوای دەرچوونی بڕیار تیایان دا کەپێی دەوترێت ( صفح ) بەپێی ماددەکانی ( 337 تا 341 ) لە هەمان یاسا .
جا گەر کەیسەکە تەنها مافی تایبەتی تێدا بێت وەک ئەو تاوانانەی لە ماددە “ 3 “ لە قانون أصول محاکمات الجزائیە باسکراون یان تاوانەکانی تایبەت بە یاسای توندوتیژی خێزانی بە سوڵح و لێخۆشبون کۆتایی بە کەیسەکە دێت و دادەخرێت ، بەڵام گەر کەیسەکە جگە لە مافی تایبەتی مافی گشتیش “ حق العام “ ی تێدا بو کەیسەکە بە سوڵح و لێخۆشبونیش داناخرێت و تۆمەتبار سزای یاسایی لەسەر دەدرێت وەک تاوانە گەورەکانی کوشتن و دزی یان تاوانەکانی هاتووچۆ و شێلان و گیانلەدەستدان و بریندرابون .
پارێزەر
شاڵاو ابوبکر علی
25/2/2026
79 جار خوێندراوەتەوە