فەرمانگەی داواکاری گشتی بەپێی یاسای وەزارەتی دادی ژمارە (12) ساڵی 1992 وە یاسای داواکاری گشتی ژمارە (159) ساڵی 1979 ھەموارکراو سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێم پێک ھات وە فەرمانگەکانی داواکاری گشتی لە تەواوی پارێزگاکانی ھەرێم وشارۆچکەکانی کرانەوە کە واتە ئەم فەرمانگەیە سەر بە وەزارەتی دادە نەک ئەنجومەنی دادوەری واتە سەر بە حکومەتە نەک دەسەڵاتی دادوەری .
وە بەپێی ماددە “ 89 “ لە دەستوری هەمیشەیی عێراق دەسەلاتی دادوەری پێكدێت لە ئەنجومەنی دادوەری باڵا و محکمەی اتحادی باڵا، محکمەی تمیزی اتحادی و دەزگای داواکاری گشتی و هتد
وە هەرورها یاسای ئەنجومەنی دادوەری سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی وەک ئەندامی ئەنجومەی دادوەری ناساندوە.
کەواتە ئایا داواکاری گشتی بە دادوەر هەژمار دەکرێت ؟
.
بەڵێ بە پێی ماددەی “ 1 “ لە یاسای ژمارە “ 10 “ ساڵی “ 2006 “ یاسای ھەموار کردنی یاسای داواکاری گشتی ژمارە 159 ساڵی “ 1979 “ و یاسای پاشکۆی یاسای داواکاری گشتی ژمارە “ 18 “ساڵی “ 2007 “ لە ھەرێمی کوردستان
سەرۆک و جێگرانی و ئەندامانی داواکاری گشتی بە دادوەر ھەژمار کردووە، وە گشت ئەحکامەکانی دادوەران لەسەریان جێ بەجێ دەبێت وە گشت ماف و پێدراوەکانی دادوەران دەیان گرێتەوە و ھاوتان، ھەر لە دامەزراندنەوە کە دەبێت دەرچوویی پەیمانگای دادوەری بن تاکو لێپێچینەوە و خانەنشین کردنیان.
کەواتە ئەندامانی داواکاری گشتی لەگەڵ ئەوەی وەک دادوەر دادبینی ناکەن و پێیان ناوترێت دادوەر لەناو هۆڵی دادبینی دا بەڵام بەپێی یاسا دادوەرن و هەمان ماف و ئیمتیازاتی ئەوان دەیانگرێتەوە.
1629 جار خوێندراوەتەوە