ئۆتۆمبیلی بێسەرەتا لەهیچ یاسا و دەق و عورفێکی ڕابردووی ئەم وڵاتەدا نەبوە و بە باش و خراپ باس نەکراوە ، وەک دەزانین هیچ بنەماو سەرەتا و مەنەفێست و ژمارەیەکی نیە و پێنەدراوە ، ئەوەی هەیە کەسێک کە پێیەتی بە حائز واتە بندەسیی ئۆتۆمبیلەکەی هەیە و بەهیچ نوسراوێکی فەرمی نەبوەتە خاوەنی و دەشکرێت ئەم ئۆتۆمبیلە لە ڕابردوودا کێشەی یاسایی و ڕووداوی نەخوازراو و ڕووداوی هاتووچۆی پێکرابێت ! تەنانەت ڕەنگە دزرابێت و بەشێوەی ناشەرعی و قانونی کڕین و فرۆشتنی پێکرابێت .
کەواتە چۆن کەسێک کەبەهۆی هەر بارودۆخێکەوە بێت کە ئەم ئۆتۆمبیلانە دەکڕێت خۆی بپارێزێت لەڕوبەروبونەوەی کێشەی یاسایی ؟ و هەر تاوانێک کە پێی کرابێت ؟
لەم حاڵەتەدا وەک وتمان کڕیار دەبێت بە حائزی ئۆتۆمبیلەکە و تەنها لەبندەستی دا دەبێت بۆ سەلماندنی ئەم بندەستیەش پێویستە گرێبەستێکی نوسراو لەنێوان خۆی و فرۆشیارەکەدا بکات کەمەرج نیە هی معرض و پێشانگاکانی ئۆتۆمبیل بێت بەڵکو نوسراوێکی ئاسایی و واژوی لەسەربێت و شاهید هەبێت باشترە لەسەری بێت کێشەی نیە یان هی پێشانگانی ئۆتۆمبیلیش بێت ئاساییە ، یان گەر نوسراو نەتوانرا بکرێت شاهید لە کەسێک زیاتر هەبێت باشە کە ئاگاداری کڕینەکە بێت و ناو و ناونیشان و مۆبایلی فرۆشیار بزانێت ، یان گەر نەبوو دەتوانرێت بەگرتەیەکی ڤیدیۆیی کورت بەنیشاندانی فرۆشیاری ئۆتۆمبیلەکە و کڕیار و نرخ و بڕی پارەکە و مامەڵەی فرۆشتنەکە تۆمار بکرێت و ناو و هویەی فرۆشیار و کڕیار تیایدا نیشان بدرێت بۆ سەلماندنی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنەکە .
کە لێرەدا مامەڵەی کڕینەکە سەلمێندرا ئیدی هەر ڕووداوێک لەپێشتر دا بە ئۆتۆمبیلەکە کرابێت کڕیار لێی بەرپرس نابێت گەر زانیاری نەبوبێت و دەستی تێیدا نەبوبێت وە لەو کاتەی کڕیویەتی لێی بەرپرس دەبێت ئەمەش بە خستنەڕووی گرێبەستی کڕین کەلەهەموو ڕێگاکانی دیکە بەهێزترە یان شاهید و خستنەڕوی گرتەی ڤیدیۆیی کە حیازە و بندەستی کڕیار لەو بەروارەوە دەسەلمێنن کە ئاماژەی پێدراوە .
لەبەر ئەوە هەرچەندە ئۆتۆمبیلی بێسەرەتات کڕیوە و تۆمار ناکرێت بەناوت لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ بەڵام مادام لەسەر شەقام لێیدەخوڕیت و ئۆتۆمبیلە و قابیلی تاوان پێکردن و ڕووداو پێئەنجامدانە پێویست لە کاتی کڕینی دا ئەو ڕێکارانە بگریتەبەر و بەوپەڕی وریایی مامەڵە بکەیت تا تۆ رووبەووی یاسا نەبیتەوە لەبری هەر کەسێک لە ڕابردودا کێشەیەکی بە ئۆتۆمبیلەکە نابێتەوە .
277 جار خوێندراوەتەوە