بەپێی چەند بڕیارێکی دادگای تەمییزی هەرێم نابێت داواکاری گشتی لە تیانوسی تەمییزی دا ناونیشانی دادوەر بۆ خۆیان بەکاربهێنن ! چونکە داواکاری گشتین
دوای ئەوەی لە ڕابردودا مشتومڕ دروست بوو لەسەر ئەوەی ئایا داواکاری گشتی دادوەرن یاخود نا ، وە ڕاجیایی زۆر هاتە ئاراوە وەک لایەنی یاسایی ، بەڵام بەپێی چەند بڕیارێکی دادگای تمییزی هەرێم کە لە بەروارەکانی مانگی “ 6 , 9 “ ی ساڵی “ 2025 “ دا لە دەستەی سزایی دادگاکەوە دەرچوە زۆر بەڕوونی ئاگادارکردنەوە “ تنویە “ ی داواکاری گشتی ناو داواکانی بڕیارەکانی کردوە کە ناکرێت ناونیشانی دادوەر لەسەر تیانوسی تمییزی خۆیان بنوسن ، چونکە دادوەر ناتوانێت طعن لە بڕیارەکان بدات و داواکاری گشتی و ئەوانەی بەپێی ماددە “ 249 / أصولی “ ئاماژەیان پێکراوە دەتوانن تانە بدەن نەک دادوەر .
وە ئەمەش لەهەر سێ بڕیاری ئاماژەبۆکراودا هاتوە و وەک دەردەکەوێت دادگای تمییزی هەرێم وەک باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری ئەمەی دوپات کردۆتەوە لەپێناو تێکەڵاونەبونی دەسەڵات و ئەرکەکانی داواکاری گشتی و دادوەران دا ، چونکە وەک ئاشکرایە دادوەر “ القاضي " بڕیار دەردەکات و کەیسەکان یەکلایی دەکاتەوە وە ئەوەی دەتوانێت تانە بدات ناکرێت دادوەر بێت بەڵکو ناونیشانی داواکاری گشتی و لایەنەکانی دیکەی داواکەن .
وە ئەمەش وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە ئایا دەکرێت لە یەک کاتدا کەسێک وەزیفەی هەم دادوەر هەم داواکاری گشتی هەبێت ؟ یان دادوەری دەسەڵاتی بڕیاردانی هەیە و داوکاری گشتی دەسەڵاتی تانەدان و تمییزکردنەوەی بڕیارەکانی دادوەر بۆ چەسپاندنی دادپەروەری !

513 جار خوێندراوەتەوە