ئایا ڕشتنی ڕۆنی ڕەش و تێزاب و پاشماوەی زیانبەخش لەژینگە و شوێنی سەرچاوەی ئاو سزای یاسایی لەسەرە ؟

هەموومان دەبینین ڕۆژانە خەریکە دەبێتە دیاردە کەسانێک دوور لەهەمو سیمایەکی شارستانی و مرۆڤانە پاشماوە و موادی ژەهراوی و زیانبەخش لەشوێن و جێگا جیاوازەکان و ناوشار و نزیک سەرچاوەکانی ئاو و ئاوەدانی دەڕێژن ، ئەمەش وەک هەموو بابەتێکی تری دزێو و زیانبەخش ڕشتنی ڕۆنی ڕەش و تێزاب و پاشماوەی زیانبەخش لەژینگە و شوێنی سەرچاوەی ئاو سزای یاسایی لەسەرە و بکەر و ئەنجامدەرانی دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ دەکرێتەوە , وە یاسایەکی تایبەت لەهەرێم بە ناوی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە بەرکارە و ماددەی “ 43 “ لە یاساکە سزای زیندانیکردن و غرامەکردنی تا دوو ملیۆن دینار بۆ کەسانی سەرپێچیکار و پیسکەری ژینگە داناوە ! ،وە لە یاساکەدا ئاماژە بەوەش کراوە هەر یاسایەکی دیکە احکامی توندتری بۆ ئەم بابەتە دانابێت جێبەجێ دەکرێت  . 

بۆیە لەهەندێک حاڵەتی مەترسیداری دیکەدا دەگەڕێینەوە بۆ یاسای سزادانی عێراقی کەلەماددەکانی “ 351 و 352 “ کە لە ماددە بەپێی “ 351 / 1 “ دا باس لەو کەسانە دەکات کە بەئەنقەست ژیان یان سەلامەتی خەڵک بخاتە مەترسییەوە بە دانانی ماددەی زیانبەخش یان میکرۆب یان هەر شتێکی تر کە ببێتە هۆی مردن یان زیانێکی گەورە بە تەندروستی گشتی لە بیر، تانکی ئاو، کۆگای گشتی، یان هەر شتێکی تر کە مەبەست لێی بەکارهێنانی گشتی بێت، سزا دەدرێت بە زیندانی هەتاهەتایی یان زیندانی کاتی کەلەپێنج ساڵەوە دەست پێدەکات تا پانزە ساڵ  یان سزاکە لەسێدارەدان دەبێت ئەگەر ئەمە ببێتە هۆی مردنی کەسێک ! 

2- هەر کەسێک بە هەڵە ببێتە هۆی یەکێک لەو تاوانانەی لە بڕگەی یەکەمدا هاتووە، سزا دەدرێت بە زیندانیکردن و غەرامەکردن، یان بە یەکێک لەم دوو سزایە. سزاکە بریتییە لە زیندانیکردن بۆ ماوەی دە ساڵ زیاتر نەبێت ئەگەر ئەمە ببێتە هۆی مردنی کەسێک.

کە وەک ئاماژەم م پێکرد ئەمە بۆ حاڵەتێک دەبێت کە ئەو کەسە بە شێوەی راستەوخۆ موادی ژەهراوی بکاتە ناو سەرچاوەی ئاو و خەزان و بیر و کۆگاکانەوە  .

 کەواتە لێرەوە زانیمان چ پیسکردنی ژینگە و ڕشتنی پاشماوە و موادی ژەهراوی بەپێی یاسای ژینگە سزای بەندکردن و غرامەی لەسەرە چ پیسکردنی ڕاستەوخۆی سەرچاوەکانی ئاو بە ئەنقەست و بەهەڵە سزای توندتری یاسایی لەسەرە بەپێی یاسای سزادانی عێراقی بەرکار لەهەرێمی کوردستان  . 

173 جار خوێندراوەتەوە