ئێران بە فەرمانی عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕی ئەو وڵاتە 7 ملیار مەتر سێجا ئاو لە عێراق دەگرێتەوە.
عەلی موراد ئەكبەری، یاریدەدەری وەزیری كشتوكاڵی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی بە فەرمانی عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕش بڕیاریداوە بە بڕی 7 ملیار مەتر سێجا ئاو لە عێراق بگرێتەوە لە ناوچە سنورییەكانی رۆژئاوا و باكوری رۆژئاوا.
یاریدەدەری وەزیری كشتوكاڵی ئێران ئاماژەی بەوەشداوە، گرتنەوەی ئەو ئاوە بۆ سێ پرۆژە بەكاردەهێنرێت كە دوو پرۆژەیان بە رووبەری 570 هەزار هێكتار زەوی دەكەونە خوزستان و پرۆژەیەكی دیكەش لە ناوچەی ئیلام، بەوەش بڕی بەرهەمی كشتوكاڵی لەو ناوچانە زیاد دەكات.
پێگەی عەسری ئێرانی لە زاری عەلی موراد ئەكبەرییەوە بڵاویكردووەتەوە، تاران 8 ملیار دۆلاری بۆ وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و وزە تەرخانكردووە بۆ ئەوەی كاری گواستنەوە و رێڕەوی ئاوەكە جێبەجێ بكەن.
4466 جار خوێندراوەتەوە