وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی
لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕاگەیاند. خوێندکاران دەتوانن لە ڕێگەی وێبسایتی (regayzanko.com) ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
کۆی گشتیی
پلانی وەرگرتن بۆ ئەمساڵ 65 هەزار و 324 کورسی بووە. لە کۆی
39 هەزار و 950 پێشکەشکار، توانراوە 39 هەزار و 52 خوێندکار لە زانکۆ و
پەیمانگەکان وەربگیرێن. بەمەش ڕێژەی
وەرگرتنی دەرچووانی ساڵی 2026 گەیشتووەتە 99٪. لەم
ژمارەیەش 37 هەزار و 966 خوێندکار لە بەشەکانی زانستی و وێژەیین.
سەرەڕای
وەرگرتنی ئەم ژمارە زۆرەی خوێندکاران، هێشتا 27 هەزار و 391 کورسیی خوێندن لە
زانکۆ و پەیمانگەکان بە بەتاڵی ماونەتەوە. لە
هەمان کاتدا، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەرگای پێشکەشکردن بۆ دوو هەزار و 700
دەرچووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بکرێتەوە.
104 جار خوێندراوەتەوە