ئەنجامدەرانی سووکایەتیکردن بە ئاڵای ئەمەریکا دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
04:24 - 04/10/2026
عێراق
+
-

سەباح نوعان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند؛ هێزە ئەمنییەکان ئەو کەسانەیان دەستگیرکردووە کە لە میانی چالاکییەکانی "رۆژی سەروەری" لە بەغداد سووکایەتییان بە ئاڵای ئەمەریکا کردووە

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیرکردنەکە لەسەر فەرمانی عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بووە. جەختیش دەکاتەوە کە هەر کەسێک تێوەگلانی لەو کارەدا بسەلمێندرێت، بەپێی یاساکانی عێراق و نەریتە دیپلۆماسییەکان ڕووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، حکومەت پێداگیری دەکات لەوەی ڕێزگرتن لە هێماکانی وڵاتان و نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراقدا پابەندبوونێکی یاسایی و دیپلۆماسییە، هەر پێشێلکاری و دەستدرێژییەکیش لەو ڕووەوە بکرێت، ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.


53 جار خوێندراوەتەوە