چوارچێوەی
هەماهەنگی جەخت لە بەردەوامی هەنگاوەکانی لیژنەی چوارقۆڵی دەکات بۆ کۆتاییهێنان یەکلاکردنەوەی
چەکداماڵین لە گروپەکان، بۆ ئەوەی لە وادەی خۆیدا پرۆسەکە بگاتە ئەنجام.
لە کۆبوونەوەی
شەوی هەینی خۆیدا، چوارچێوەی هەماهەنگی ستایشی هەڵوێستی گرووپە چەکدارەکانی کرد بۆ
پابەندبوونیان بە ڕێککەوتنەکانەوە و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتی. هاوکات داوای
لە سەرجەم لایەنەکان کرد پابەندی هێورکردنەوەیەکی گشتگیر بن بۆ بەهێزکردنی
دامەزراوەکانی دەوڵەت و سەروەریی یاسا.
چوارچێوەکە
پێشوازی لە پابەندبوونی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد بۆ کشانەوە لە عێراق لە وادەی
دیاریکراوی خۆیدا. هەروەها جەختی لە بەردەوامیی کارەکانی لیژنەی چوارقۆڵی کردەوە
تا وادەی کۆتایی لە 30ی حوزەیرانی 2027، کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی پرسی چەک.
لە کۆتاییدا،
بەشداربووان دڵنیاییان دا کە حکومەت و دەوڵەت توانای تەواویان هەیە بۆ پاراستنی
ئاسایشی عێراقییەکان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی ئارام بۆ وەبەرهێنان.
93 جار خوێندراوەتەوە