عەلی فالح
زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بڕیاری دا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە
پێکبهێنرێت لەسەر بێڕێزیکردن بە ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە میانی
چالاکییەکانی "ڕۆژی سەروەری"دا.
سەباح نوعمان،
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد،
فەرماندەی گشتی بڕیاری پێکهێنانی لیژنەکەی داوە بۆ بەدواداچوونی وردی ئەو
سەرپێچییەی لە یەکێک لە نمایشەکانی ڕۆژی سەروەریدا بەرامبەر بە ئاڵای ئەمەریکا
کراوە.
وتەبێژەکەی
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕوونیشیکردەوە، عەلی فالح زەیدی سەرکۆنەی ئەو
کارەی کردووە و جەختی لە پێویستیی پابەندبوون بە یاسا و نەریتە دیپلۆماسییەکان
کردووەتەوە. هاوکات فەرمانی داوە ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر سەرپێچیکاران
بگیرێتەبەر و بەپەلە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا بکرێن.
103 جار خوێندراوەتەوە