دابەشکردنی نەوت لە هەڵەبجە دەستپێدەکات

KNN : Kurdish News Network
11:09 - 29/11/2026
کوردستان
+
-

دابەشکردنی نەوت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەکات و سەرەتا لەناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بە پرۆسەی دابەشکردنەکە دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە 29-11-2026 پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگاکەدا دەست پێدەکات، وەک هەنگاوی یەکەم پرۆسەکە لە ناوچە سارد و شاخاوییەکان و بە دیاریکراوی لە ناحیەی بیارە و تەوێڵەوە دەست پێدەکات.

ئاماژەی بەوەش داوە: پرۆسەکە بە جۆرێکە کە هەر 100 لیتری نەوت بە نرخی 33 هەزار دینار بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت.

40 جار خوێندراوەتەوە