محەممەد
موخبیر، ڕاوێژکار و یاریدەدەری موجتەبا خامنەیی، دوای بڕیارەکانی بەغدا لەبارەی
سنوورەکانەوە هۆشداریی ئاراستەی عێراق کرد و داوای کرد لە دۆسیەی سنوورەکاندا وریا
بێت و نەبێتە ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ.
موخبیر ئەمڕۆ
شەممە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "لە ئەندازیاری سیاسەتی دەرەوەی ئێمەدا،
هاوچارەنووسی لەگەڵ دراوسێکان بنەمایەکی سەرەکییە."
ڕاوێژکار و
یاریدەدەرەکەی موجتەبا خامنەیی ئاماژەی بە پشتیوانیی تاران بۆ عێراق لە قۆناغە
دژوارەکاندا کرد و وتی: "ئێران لە سەختترین ڕۆژەکاندا بە هەموو توانایەوە لە
پاڵ گەلی عێراقدا مایەوە و دۆستایەتیی خۆی سەلماند."
موخبیر جەختیشی
کردەوە کە ئەم پێوەندییە وا دەخوازێت بەغدا لە دۆسیەی سنوورەکاندا چاوکراوە بێت و
ڕایگەیاند: "ئەم پێوەندییە نەپچڕاوە دەخوازێت بەغدا لە پرسی سنوورەکاندا
هۆشیار بێت، تا نەبێتە ئامرازی دەستی دوژمنانی ئیسلام و جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی
ترەمپی تاوانبار."
218 جار خوێندراوەتەوە