هونەرمەند گۆران ئایار مژدانەی بڵاو کردنەوەی نوێترین کاری هونەری خۆی راگەیاند بەناوی کەتانە و دەلێت: چاوەڕوان بن بەم زوانە
هەواڵ: KNN
بە بۆن و بەرامەی کەلەپوور و بە ڕۆحیەتێکی پڕ لە ڕەسەنایەتییەوە، هونەرمەند گۆران ئایار خۆی ئامادە دەکات بۆ پێشکەشکردنی نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە ناوی کەتانە ، وەک دیارییەک بۆ گوێگران و هەوادارانی هونەری ڕەسەنی کوردی.
ئەم بەرهەمە نوێیەی هونەرمەند، گەشتێکە بەرەو قووڵایی فەرهەنگ و ناسنامەی کوردەواری، هونەرمەند لە کەتانە دا بە وردییەکی زۆرەوە هەوڵیداوە پارێزگاری لە کەلەپوور بکات، هەر لە ئاوازە فۆلکلۆرییەکەوە بگرە تا دەگاتە نیشاندانی جوانی و شکۆی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی لە دیمەنەکانی کلیپەکەدا هاوشان لەگەڵ دایکیدا دەردەکەون
گۆران ئایار بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند: بەرهەمە نوێیەکەی ستفاێکی کارامەو لێهاتوەی لە پشتەوە بوەو وێنەگرتن و دەرهێنانی لە لایەن چێنەر حەسەن ەوە بۆ کراوەو ئاوازەکەی فۆلکلۆری ڕەسەن ەو تێکست و هۆنراوەکەی هی عەلی شەوقیە و بەرهەمهێنانی گۆرانییەکە لەلایەن ژی میوزیک بووە
وتیشی: زۆری نەماوە کە کەتانە لەسەر شاشە و پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان پێشکەش بکرێت. هیوای خواست لە ئاست چاوەڕوانی گوێگرو بینەراندابێت
79 جار خوێندراوەتەوە