گۆران ئایار بە (کەتانە) دەردەکەوێتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:03 - 28/11/2026
هەمەڕەنگ
+
-

هونەرمەند گۆران ئایار مژدانەی بڵاو کردنەوەی نوێترین کاری هونەری خۆی راگەیاند بەناوی کەتانە و دەلێت: چاوەڕوان بن  بەم زوانە

 

هەواڵ: KNN

بە بۆن و بەرامەی کەلەپوور و بە ڕۆحیەتێکی پڕ لە ڕەسەنایەتییەوە، هونەرمەند گۆران ئایار  خۆی ئامادە دەکات بۆ پێشکەشکردنی نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە ناوی  کەتانە ، وەک دیارییەک بۆ گوێگران و هەوادارانی هونەری ڕەسەنی کوردی.

 

ئەم بەرهەمە نوێیەی هونەرمەند، گەشتێکە بەرەو قووڵایی فەرهەنگ و ناسنامەی کوردەواری،  هونەرمەند لە  کەتانە دا بە وردییەکی زۆرەوە هەوڵیداوە پارێزگاری لە کەلەپوور بکات، هەر لە ئاوازە فۆلکلۆرییەکەوە بگرە تا دەگاتە نیشاندانی جوانی و شکۆی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی لە دیمەنەکانی کلیپەکەدا هاوشان لەگەڵ دایکیدا دەردەکەون

 

گۆران ئایار بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند:  بەرهەمە نوێیەکەی ستفاێکی کارامەو لێهاتوی لە پشتەوە بوەو وێنەگرتن و دەرهێنانی لە لایەن  چێنەر حەسەن ەوە بۆ کراوەو ئاوازەکەی  فۆلکلۆری ڕەسەن ەو تێکست و هۆنراوەکەی  هی عەلی شەوقیە
بەرهەمهێنانی گۆرانییەکە لەلایەن ژی میوزیک بووە

 

وتیشی:  زۆری نەماوە کە کەتانە لەسەر شاشە و پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان پێشکەش بکرێت. هیوای خواست لە ئاست چاوەڕوانی گوێگرو بینەراندابێت

76 جار خوێندراوەتەوە