دانوستانەکانی
نێوان واشنتن و تاران، سەرەڕای چڕیی پەیوەندییەکان لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، لە
شوێنی خۆیاندا چەقیون و هیچ پێشکەوتنێکیان تۆمار نەکردووە. بەپێی زانیاریی سەرچاوە
باڵاکان، نێوەندگیرەکان هیچ گەرەنتییەکیان لەبەردەستدا نییە بۆ ڕێگریکردن لە
سەرهەڵدانەوەی گرژییە سەربازییەکان.
سەرچاوەیەکی
باڵا بە کەناڵی "حەدەس"ی ڕاگەیاندووە، گرێکوێرەی سەرەکیی دانوستانەکان
لە ڕابردوودا و تا ئێستاش، چارەنووسی یۆرانیۆمی پیتێنراوە. هەردوو لایەنی ئەمریکی
و ئێرانی، سەرەڕای پێشنیازە جیاوازەکانی نێوەندگیرەکان، سوورن لەسەر هەڵوێستەکانی
خۆیان لەم دۆسیەیەدا.
ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوو مەرجی سەرەکیی هەیە؛ پێداگری دەکات لەسەر بوونی پلانێکی
ڕوون بۆ لەناوبردن و دەستبەرداربوون لە یۆرانیۆمی پیتێنراو، هاوکات داوای گەرەنتیی
نووسراو دەکات بۆ ئەوەی تاران لە داهاتوودا پرۆسەی پیتاندن دەستپێنەکاتەوە.
لە بەرامبەردا،
ئێران بە تەواوی ڕەتی دەکاتەوە یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی بۆ دەرەوەی وڵات
بگوازێتەوە، ئەمەش وای کردووە هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بە
بنبەست بگەن.
45 جار خوێندراوەتەوە