وەزارەتی نەوتی عێراق دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی خاوی لە ڕێگەی کۆنە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیاوە ڕاگەیاند، کە لە قۆناغی یەکەمدا بڕەکەی 120 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە و بڕیارە بەشێوەیەکی پلەبەندی بۆ 500 هەزار بەرمیل بەرزبکرێتەوە
باسم محەممەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، دوای سەرکەوتنی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و پشکنینە تەکنیکییەکان لەلایەن تیمەکانی وەزارەتەوە، پرۆسەی هەناردەکردنەکە دەستیپێکردووەتەوە
وەزیری نەوت جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە ستراتیژییە دەبێتە هۆی فرەچەشنکردنی دەروازەکانی هەناردەی نەوت و زیادکردنی داهاتی دارایی بۆ ئابووریی وڵات، بەتایبەت کە نەوتی فرۆشراو لەم دەروازە باکوورییەوە بەبێ هیچ داشکاندنێکی نرخ دەخرێتە بازاڕەکانەوە.
36 جار خوێندراوەتەوە